(ABNA24.com) نزیک بە ۲۰۰ ڕاوێژکار و فەرمانبەری ئەمریکایی کە وەک راهێنەری سەربازی لە عێراق ئیشیان دەکرد، خاکی ئەم وڵاتەیان بەجێهێشت.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغداد ئەلیەوم، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆنسوڵگەریی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند کە ۲۰۰ فەرمانبەری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کۆنسوڵگەری ئەم وڵاتە لە هەولێر کە ڕاسپاردەییان ڕاهێنانی سەربازی بوو، ئەم وڵاتەیان چۆڵ کردووە.
ئەم سەرچاوە ڕایگەیاند کە ئەم کارە دوای داخوازی کۆشکی سپی بۆ چوونە دەرەوەی فەرمانبەرانی نازەروور لە عێراق تا کاتی هێوربوونەوەی دۆخەکە ئەنجام دراوە.
حەوتەی ڕابردوو کۆشکی سپی داوای کرد باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق ئەو فەرمانبەرانەی کە کاری زەروورییان نییە بنێرێتەوە بۆ ئەمریکا.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە زمانی هەڕەشەی ئێران و ئەمریکا لە یەکتر توند بووەتەوە بەڵام دوو لایەن بەردەوام دەڵێن کە نایانەوێت دژی یەکتر شەڕ بکەن.
/129
١٨ ئایار ٢٠١٩ - ١٠:٤٦
News ID: 942298
نزیک بە ۲۰۰ ڕاوێژکار و فەرمانبەری ئەمریکایی کە وەک راهێنەری سەربازی لە عێراق ئیشیان دەکرد، خاکی ئەم وڵاتەیان بەجێهێشت.